نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دوای هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سیستمی حوكمڕانی لەو وڵاتەدا گۆڕاوەو ئیدارەی نوێی تاران ژیرترن.
ترەمپ لەلێدوانێكدا رایگەیاند: پێشتر رژێمی ئێرانمان گۆڕی ئێستا مامەڵە لەگەڵ كەسانێكی جیاواز دەكەین كە پێشتر كەس مامەڵەی لەگەڵ نەكردون، ئەمە گروپێكی تەواو جیاوازن لەبەرئەوە وەك گۆڕینی رژێم دەیبینێت.
سەبارەت بە وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازە 15 خاڵییەكەی ئەمریكا بۆ ئاگربەست ترەمپ رایگەیاندوە: لەسەر زۆربەی خاڵەكانی ناو پێشنیارەكە وەڵامیان دراوەتەوە.