نەوا-
وەزارەتی پەروەردە لە گشتاندنێكدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاگاداركردەوە كە دوای راگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلاین، سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكانی سیستمی وەزارەتی پەروەردەو نێودەوڵەتییەكان هەمو هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەیەكی ناو قوتابخانەكان رادەگرن و بەهیچ شێوەیەك خوێندكار ناچێتەوە ناو قوتابخانەكان.
وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، هەر قوتابخانەیەك كە تاقیكردنەوەیەكی نێودەوڵەتی هەبێت و وابەستە بێت بە كات و رێككەوتی دەرەوەی وڵات و پابەندبونی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نوسراوی فەرمی وەزارەت ئاگاداربكاتەوە بۆئەوەی ئاسانكاری و رێگەپێدانی بۆ ئەنجامبدرێت.