"مێرگەسور سەرجەم مەرجەكانی تیادایە وەك پایتەختی ژینگە بناسرێت"

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئازاد نوری بەڕێوەبەری كاروباری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسور داواكارییەكی فەرمیان ئاڕاستە كردبون بۆئەوەی مێرگەسور وەك پایتەختی ژینگە بناسێنرێت، ئەوانیش دوای تاوتوێكردن و بەدواداچونی مەیدانی، بۆیان دەركەوتوە كە سەرجەم مەرجە پێویستەكانی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەستەی ژینگە راپۆرتی خۆی تەواو كردوەو بەرزیكردوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تا بە فەرمی پەسەند بكرێت، هەر كاتێك مێرگەسور بە فەرمی بوە پایتەختی ژینگە، كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیژیی ژینگەیی لەو ناوچەیە جێبەجێ دەكرێن و گرنگییەكی زۆر زیاتر بە سروشت و ژینگەی ناوچەكە دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group