"گەمارۆی دەریایی فشارە بۆ گەڕاندنەوەی تاران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ"

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
رۆژنامەی وۆڵستریت جورناڵی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو راوێژكارەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازی سنوردار بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەكەن، بەڵام هێرشێكی كورتخایەن بەو ئامانجەی ئێران مل بۆ مەرج و داواكارییەكانی ئەمریكا بدات.
 ئاماژەی بەوەشكردوە، ئامانج لەم هەنگاوە ناچاركردنی ئێرانە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان و دانانی گەمارۆی دەریایی لەسەر تارانیش بۆ هەمان مەبەستە، بەڵام ئەگەر ئەوە روینەدا ئەوا هێرشەكان فراوانترو سەختتر دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group