سودانی: شانازی بە یەكڕیزی وڵات و برایەتی پێكهاتەكانەوە دەكەین

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی تێپەڕبونی 38 ساڵ بەسەر شاڵاوەكانی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بە خەمێكی قوڵەوە یادی ئەم ئازارو تاوانە رەگەزپەرستانە دەكەنەوە كە لە لایەن رژێمی دیكتاتۆری لە ناوچو و باندە تاوانكارییەكانیەوە دژ بە رۆڵەكانی گەلی كورد ئەنجام دران.
سودانی راشیگەیاندوە، پێش زیاتر لە سێ دەیە گەلی كورد لە شارو شارۆچكەو گوندەكان روبەڕوی قێزەوەنترین شێوەی كوشتن و ئەشكەنجە بونەوە بەدەر لە هەمو بەهاو داب و نەریت و یاساكان، هاوكات لەگەڵ یادكردنەوەیەدا شانازی بە یەكڕیزی وڵاتەكەیان و برایەتی پێكهاتەو نەتەوە هەمەچەشنەكانیەوە دەكەن لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراسی و دەستوری و فرەییدا كە هەمو عیراقییەكان بە شكۆمەندی و ئازادی و بەبێ هیچ جیاوازی و بەئامانجگرتنێك لە سایەیدا دەژین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group