سەعیدی: بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی بەشداری هێرشەكانی سەر ئێرانیان كردوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئەمیر سەعیدی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان بەشداری كۆبونەوەی نەوەیەكگرتوەكانی كردو لە وتارێكیدا رایگەیاند، ئەمریكاو ئیسرائیل بە هاوبەشی دەستدرێژیان كردوەتەو سەر وڵاتەكەیان و ئەمەش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان و پەیاننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانە، پاشان خاكی هەریەك لە وڵاتانی عەرەبیان بەكارهێناوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكانیان.
سەعیدی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێران بەڵگەی پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایش كردوە كە نەك هەر ئاماژە بە بەكارهێنانی خاكی وڵاتانی تر دەكات بەڵكو بەشداری راستەوخۆی بەشێكی لەو وڵاتانەی ئاشكرا كردوە كە بەشداربون لە ئەنجامدانی هێرشی چەكداری دژی ئامانجە مەدەنییەكان لەناوخۆی ئێراندا، هەر بۆیە داوای قەرەبوكردنەوەی تەواوی ئەو زیانانە دەكەن كە بەر ئێران كەوتون لەوانەش قەرەبوكردنەوەی هەمو زیانێكی مادی و ئەخلاقی كە لە ئەنجامی كردەوەكانی بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان هاتۆتە ئاراوە.