بەقائی: چۆن خاكی ئێران پیرۆزە ئاواش یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی پیرۆزە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەروەك چۆن خاكی ئێران بە پیرۆز دادەنرێت، یۆرانیۆمی پیتێنراویشی بە پیرۆز دادەنرێت، هەم ژیانی ئێرانییەكان و هەم سەروەت و سامانی وڵاتەكەیان پیرۆزەو هەر شتێك لە رێگەی هەوڵ و قوربانیدان و خوێنی گەلی ئێرانەوە بەرهەم بێت پێگەیەكی لەو شێوەیەی هەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، توانای ئەتۆمی ئێران نوێنەرایەتی ئیرادەی نەتەوەیی و هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە بەرزییە زانستییەكان، ئەگەر بەنرخ نەبوایە ئەوا دوژمنان ئەوەندە تاوانیان دژی ئێران ئەنجام نەدەدا، بۆیە پاراستنی ئەم دەستكەوتانە گرنگی هەیە بۆ وڵات.
بەقائی جەختی لەوەشكردەوە كە پرسی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات هەرگیز وەك بژاردەیەك لە دانوستانەكاندا نەوروژێنراوە.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group