بنیامین ناتانیاهۆ: دەكرێت لە هەر ساتێكدا شتێكی نوێ رووبدات
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە كاتی دیداری لەگەڵ خافێر مایلی، سەرۆكی ئەرجەنتین لە ئۆرشەلیم (قودس) رایگەیاند، ئێمە لە جەنگداین لەگەڵ ئێران، بابەتەكە كۆتایی نەهاتووە و لە هەر ساتێكدا گەشەسەندنی نوێ روو دەدات.
ناتانیاهۆ باسی لەوەش كرد، بەلای ئیسرائیلەوە جەنگەكە هێشتا بەردەوامە و خاڵی كۆتایی بۆ دانەنراوە.
ئەم لێدوانانە لە كاتێكدان، چاوەڕێ دەكرێت ئەم هەفتەیە گەڕێكی نوێی دانوستانەكانی نێوان هەردوو شاندی باڵای ئێران و ئەمریكا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان بەڕێوە بچن.