نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاند، گروپە چەكدارە تیرۆریستییە عیراقییەكان كە هاوپەیمانن لەگەڵ ئێران بەردەوامن لە پیلانگێڕی بۆ هێرشی زیاتر دژی هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئامانجەكانی پەیوەست بە ئەمریكا لەسەرانسەری عیراق لەنێویاندا هەرێمی كوردستان، هەندێك لەلایەنەكانی سەر بە حكومەتی عیراق بەردەوامن لە دابینكردنی چالاكانەی سیاسی و دارایی و ئۆپراسیۆنەكان بۆ ئەم گروپانە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئاسمانی عیراق كرایەوەو گەشتە بازرگانییە سنوردارەكان دەستیان پێكردەوە، بۆیە هاوڵاتیانی ئەمریكی لە عیراق كە بیر لە گەشتە ئاسمانییەكان دەكەنەوە پێویستە ئاگاداری مەترسی بەردەوامی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بن لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریكا هۆشداریشیداوەو دەڵێت، بیری هاوڵاتیانی ئەمریكی دەهێننەوە كە گەشت نەكەن بۆ عیراق و پێیان رادەگەیەنن ئەگەر لەوێشن ئێستا بڕۆن.