وەزیری رۆشنبیری: ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردییەو ئێستا ئەركی میدیا لە هەمو كاتێك قورسترە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 22ـی نیسان یادی 128 ساڵەی دەرچونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (كوردستان)بو لە قاهیرە، ئەو وەرچەرخانە مێژوییەی لەسەر دەستی میقداد میدحەت بەدرخان دەستیپێكرد تەنها سەرەتایەكی مەعریفی نەبو، بەڵكو دامەزراندنی سەنگەرێكی گرنگی بەرگری و مانەوە بو لە مێژوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ كە ناوچەكەمان لە نێو جەرگەی ململانێ و ئاڵۆزییەكی گەورەدایە، ئەركی میدیا و میدیاكاران لە هەمو كاتێك قورسترە لە كاتێكدا كە ئێمە وەك هەرێمی كوردستان بەشێك نین لەو ململانێیانە، پێویستە میدیا ببێتە فاكتەری یەكڕیزی و قوڵكردنەوەی تەبایی نەك رێگەخۆشكەر بۆ پەرتەوازەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group