نەوا-
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی ئاشكرایكردوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارینی بەهاریی مامناوەند بۆ بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو شەپۆلەكە بە دوو قۆناغ دەبێت و ئەگەری بەرزبووەوەی ئاستی ئاو و دروستبونی هەوری سوپەرسێڵی لێ دەكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، مانگی داهاتوش ئەو پێشبینی دەكرێت كە هاوشێوەی مانگی نیسان كەشوهەوا باراناوی بێت، هەروەها لە ئەنجامی یەكگرتنی دو نزمەپاڵەپەستۆ شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان دەبێت، بەتایبەتی بەنداوی دوكان كە لە ئێستادا كەمتر لە 5 مەتری ماوە بۆ ئەوەی بەتەواوی پڕ ببێت و بەهۆی ئەم شەپۆلانەوە ئەگەری سەرڕێژبوونی هەیە.