حكومەتی هەرێم بڕ‌یاریدا هەژماری خزمەتی سەربازی بۆ فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەفەرمانێكدا بڕ‌یاریدا هەژماری خزمەتی سەربازی حكومەتی پێشوی عیراق جێبەجێ بكات.

بەپێی نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بڕ‌یاردراوە بەهەژماركردنی خزمەتی سەربازی تاوەكو 4/3/1991 و ماوەی ڕاژەی دوای ئەم ر‌ێكەوتە هەژمار ناكرێت، هەژماكردنەكەش تەنها بۆ مەبەستی خانەنشینی بەكاردێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەست سایتی فەرمی یەكێتی كەوتوە، هەژماری ئەو خزمەتە مەبەستی خزمەتی پێشمەرگایەتی نیە، بەڵكو مەبەستی خزمەتی سەربازیی حكومەتی ئەوكاتەی عیراقەو هەر فەرمانبەرێك لەپێش ئەو وادەیەوە سەربازی كردبێت دەتوانێت بەپێی بەڵگەكان داوای هەژماركردنی ئەو خزمەتە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group