تەندروستی سلێمانی: لە پڕۆسەیەكی دەگمەن و پێشكەوتوی هەناوبیندا ژیانی نەخۆشێك رزگار كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بۆیەكەمینجار لەكەرتی حكومی  تیمێكی پسپۆڕ لەپزیشكانی كۆئەندامی هەناسە لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆچارەسەركردنی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە سەركەوتو بون لە ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی دەگمەن و پێشكەوتوی هەناوبینی پەردەی سییەكان بۆ نەخۆشێكی تەمەن 54 ساڵ.
راشیگەیاندوە، نەخۆشەكە ناڵاندویەتی بەدەست نەخۆشییەكانی پەركەم و بەرزەفشاری خوێنەوە باری تەندروستی بەرەو خراپی چوە دوای پشكنینەكان بەهۆی ئاڵۆزی كەیسەكەوە بڕیاردراوە بەئەنجامدانی پڕۆسەكەو توانراوە شوێنی هەوكردنەكە پاك بكرێتەوە، ئێستا نەخۆشەكە لەژێر چاودێری وردایەو باری تەندروستی زۆر جێگیرەو بەرەو چاكبونەوەی تەواو دەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group