نەوا-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا كراوەو لیستی پێداچونەوەی فەرمانبەرانی مانگی پێشوش نێردراوە.
وتیشی: تەنها چاوەڕێی نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق دەكرێت بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ تاوەكو پارەكە خەرج بكرێت و هیچ كێشەیەك بۆ موچە نەماوە.
یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لەرۆژی یەكشەممەوە وەزارەتی دارایی ئامادەكاری دەكات بۆ دابینكردنی ئەو بڕە داهاتە ناوخۆییەی پێویستە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق، هەروەها هەفتەی رابردو شاندێك لە بەغدا بون و تێگەیشتنێكی باش لەسەر كەمبونەوەی داهاتی ناوخۆ هەبوە بەهۆی كەمبونەوەی جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەكانەوە.