ئەو دایك و باوكانەی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە پێكەوە دەتوانن مۆڵەت وەربگرن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كوێستان محەمەد وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بەپێی رێنماییە نوێیەكان ئاسانكارییەكی گەورە بۆ ئەو فەرمانبەرانە كراوە كە منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، ئێستا دایك و باوكەكە پێكەوە دەتوانن مۆڵەت وەربگرن بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانیان ئەگەر دوو منداڵ بن.
وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە تەنها فەرمانبەران ناگرێتەوە، بەڵكو ئەگەر دایك فەرمانبەریش نەبێت بەڵام نەخۆش بێت، یان تەمەنی منداڵە كەمئەندامەكە لە 12 ساڵ زیاتر بێت، ئەوا باوك دەتوانێت مۆڵەتی بەخێوكردن لە فەرمانگەكەی وەربگرێت.
كوێستان محەمەد جەختیكردەوە كە ئەم رێنماییانە لەڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكراونەتەوەو چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە هەر فەرمانبەرێك مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لەڕێگەی فەرمانگەكەی خۆیەوە دەست بە مامەڵە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group