بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە: هیچ راستی و گەرەنتییەك لە بەدەل حەجدا نییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕی هەرێمی كوردستان ‌هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان بە دووربگرن لەو ریكلامانەی كە دەكرێن لەبارەی هەبونی بەدەل حەج بەبڕە پارەیەكی كەم چونكە ئەم بابەتە هیچ راستییەك و گەرەنتییەكی تێدا نییە. 
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویشیكردوەتەوە، رێككاری یاسایی و كارگێری لەبەرامبەر هەر كەس و كۆمپانیایەكی حەج و عومرە دەگرنەبەر لە ئەگەری وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان بەمەبەستی بەدەل حەج، داواش لە سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن دەكەن هەر دەزگایەك ریكلام و بانگەشە بۆ ئەم جۆرە حەجكردنە بكات لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group