لەهەفتەی داهاتوەوە دەست بەداشبكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی زاخۆدا دەكرێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی لە قۆناغەكانی پێشودا دابەشكراون و لەم قۆناغەشدا ئەو فەرمانبەرانەی هەشت ساڵ خزمەتیان هەیە زەوییان پێ دەدرێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ئاماژەی بەوەشكرد، شارەوانییەكانی زاخۆ ناوی زیاتر لە 13 هەزار فەرمانبەریان رەوانە كردوەو دوای وردبینی زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشكردن ئامادە كراون، ئەگەر هەر فەرمانبەرێك پێشتر سودمەند بوبێت مافی وەرگرتنی زەویی نامێنێت.
لەبەشێكی تردا گوهدار شێخۆ باسیلەوەشكرد، پرۆسەی تیروپشك بۆ وەرگرتنی زەوی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەستپێدەكات و بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەكان رێك دەخرێتەوە، بۆ قۆناغی یەكەمیش لە فەرمانبەرانی كشتوكاڵەوە دەستپێدەكات پرۆسەكە نزیكەی چوار تاوەكو شەش مانگ دەخایەنێت، هیچ فەرمانبەرێكی شایستەش بێ زەوی نامێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group