نزیكەی 50 داری بەڕو لە سنوری ماوەت لە رەگەوە هەڵكەنراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەرچون بۆ سنوری گوندی گەڵاڵەو چیای ئاسۆس، لەدوای گەڕان و پشكنین مەفرەزەكان لەسنوری گوندی گەڵاڵە بینیان كە نزیكەی 50 داری تەمەن جیاواز لەجۆری داربەڕو لەڕەگەوە هەڵكەنراون و هیچ كەسێكیش لەو شوێنە نەبوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دارستانەكان موڵكی هەموانە پێویستە لەسەر هەمو تاكێك بیان پارێزێت، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە هاوڵاتیان دەبنە هۆی شێواندنی ژینگەو لەناوبردنی دارستانەكان.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتوشیەتی، دادوەر لە روداوەكە ئاگادار كراوتەوەو بڕیاریداوە بەدەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی روداوەكە كە بەپێی م یاسای دارستان سزا دەدرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group