نانەواخانەو چێشتخانەكان غازیان بۆ دابین دەكرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، پیشەكانی نانەواخانە، چایخانەو چێشتخانەكان چەند بوتڵ غازییان بوێت دەتوانن بە ئازادانە وەریبگرن و بۆیان دابینبكرێت، ئەمەش بەو مانایەدا دێت غاز زۆرەو كێشەی كەمی نەماوە.
وتیشی، لە گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی بۆ دابینكردنی غاز پەیڕەوی فۆڕمی خۆراك دەكەن، بەڵام هەوڵدەدەن لە داهاتودا ئەوەش نەهێڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group