نەوا-
بەموشەك كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆردومان كراو بەرپرسێكی ئەو حزبەش دەڵی َت زیانی گیانیان نەبوە.
ئەمجەد حسێن پەناهی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە روداوی راگەیاندوە، بارەگاكانیان لە سنوری هەولێر بە موشەك لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان كراون، هێرشەكە بە سێ موشەك بوە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام زیانی مادی لێكەوتوەتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وتوشیەتی، لە 28ی شوباتەوە تا ئێستا بە 76 درۆن و موشەك بارەگانیان لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كراون.
لەم مانگەدا چەند هێرشێك لە سنوری كۆیەو ناوچەكانی دیكەی پارێزگای هەولێر كراون و كەمپی سورداشیش لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان كراوە.