نەوا-
محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری كەركوك پێشوازیكرد لە ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق و شاندێكی یاوەری.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەیەكدا باڵیۆزی توركیا لەعیراق جەختی لەسەر پەرۆشی توركیا بۆ سەقامگیری و سەلامەتی و سەروەری خاكی عیراق كردوەتەوەو ئاماژەی بە هەوڵەكانی وڵاتەكەیداوە بۆ هاوكاری و پشتگیریكردنی كەركوك بە هەمو پێكهاتەكانییەوە.
راشیگەیەنراوە، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردن و پەرەپێدانی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كراوەتەوە و باڵیۆزی توركیا رایگەیاندوە، پەرۆشن بۆ پەرەپێدانی هاوكاری و هەمیشە كەركوك بەنمونەی پێكەوەژیان و شەراكەت دەزانن و بایەخێكی زۆر دەدەن بە بەهێزكردنی پەیوەندییە دوولایەنەكانی نێوان هەردوو وڵاتی عیراق و توركیا.