نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی بەرپرسانی ژمارەیەك بەڕێوەبەراتی پارێزگاكە كۆبونەوەیەكی تایبەت ئەنجامدراوە تایبەت بە رێكخستنەوەی ناوبازاڕی ناحیەی بیارە.
ئاماژەشیكردوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە راگرتنی ئۆتۆمبیل و قەدەغەكردنی وەستانی ئۆتۆمبێل لەناوبازاڕی بیارە بەتایبەت لەو رۆژانەی كە گەشتیارێكی زۆر سەردانی دەكەن و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت، هەروەها لابردنی زیادەڕەوی ناوبازاڕو رێكخستنەوەی بازاڕی بیارە بەجۆرێك نەبێتە هۆی دروستكردنی ئاستەنگی هاتوچۆكردن.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا باس لەوەشكراوە كە قەدەغەی دانانی بابەتە دەستگێڕییەكان لەناوبازاڕی ناحیەكەدا دەكەن بەتایبەت لەڕۆژانی هەینی كە دەبنە هۆی تێكدانی سیمای گەشتیاری و ئاستەنگی هاتوچۆكردن، هەروەها بڕیاریشیانداوە بەزوترینكات لیژنەیەك سەردانی ناحیەكە بكات و بە هەماهەنگی ئیدارەی ناحیەی بیارە سەرجەم رێكارو بڕیارەكان بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.