ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایار، یەكەم كاروانی حاجیانی سلێمانی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی، بەرەو سعودیە بەڕێ بكەوێت.
كاروان ستونی وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 880حاجی كوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاكی سعودیە، بریاریشە، ئێوارەی ئەمڕۆ 147 حاجی لە سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون.
ئاشكراشیكرد، بە پێی خشتەی دیاریكراو تا 17ی ئەم مانگە تەواوی حاجیانی كوردستان دەگەنە سعوودیە و لە ئێستادا هەموو تیمەكانیان بە باشترین شێوە بە پێشوازییەكی زۆر گەرم و جیاواز لە چاوەڕوانی گەیشتنی حاجیاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group