بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، نەخۆشێكی باشوری عیراق كە توشبوی تای خوێن بەربون بو لە نەخۆشخانەی شار چارەسەری بۆ كراو بەتەندروستیەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
ئاماژەشیكردوە، پێش 10 رۆژ نەخۆشێك لەپارێزگای واستی باشوری عیراقەوە سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد بەهۆی هەبونی ئازارێكی زۆری جەستەو بەرزبونەوەی پلەی گەرمی كە نیشانەكانی تای خوێن بەربونن و پێش ماوەیەك كەسێكی نزیكی هەمان نەخۆش بەهۆی تای خوێن بەربونەوە لە باشوری عیراق گیانی لەدەستدابو، دوای ئەوەی پشكنینی لێوەرگیراو دوای دەرچونی دەركەوت نەخۆشەكە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێن بەربونە، ئێستا تەندروستی جێگیرەو نەخۆشخانەی جێهێشتوە.