شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، خشتەكانی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرەكانی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنن، لەسەرەتای دەستبەكاربونیانەوە وەك تیمێكی یەكگرتو هەوڵێكی زۆریانداوە تا ئەم پرۆسەیە لە كات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بكەن.
وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاندوە، بڕوای تەواویانوایە كە پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران دەبێتە وزەیەكی نوێ و پاڵنەرێكی بەهێز بۆئەوەی بە ورەیەكی بەرزترەوە وەك قەڵایەكی پۆڵایین لە پارێزگاریكردن لە خاك و شكۆی گەلی كوردستان بەردەوامبن، دڵنیایی بەو ئەفسەرانە دەدەن كە ناویان لە خشتەكانی دیكەدایە بە زوترینكات شایستەی پلەبەرزكردنەوەكانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.