شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە پێی پێشبینەكانی كەشناسی هەرێم ، بارانبارین و هەورەبروسكە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پێشبینیش دەكرێت لە كاتەكانی ئێوارەدا، تۆز و خۆڵێكی سووك ناوچەكانی باشووری هەرێم بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ كەمێك بەرزدەبنەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ ئباسی لەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت لە كاتەكانی بەیانییەوە تاوەباران و هەورەبروسكە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور دەستپێبكات، بۆ كاتەكانی ئێوارەش، ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕ لە ناوچەكانی تری هەرێم هەیە و دواتر كەشەكە جێگیر دەبێتەوە، هاوكات خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەكات و بۆ سەروو 25 كم/ك چالاك دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group