وەزارەتی دارایی: هەمو پارەكەی بەغدا وەرگرین راستەوخۆ دەستبەدابەشكردنی موچە دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بڕی 663 ملیارو 805 ملیۆن دینار وەك بەشێك لەتەمویلی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق. 
راشیگەیاندوە، چاوەڕواندەكرێت رۆژی سێشەممە گوژمەی تەواوكاری موچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی موچەو وەرگرتنی پارەكە راستەوخۆ خشتەی موچە رادەگەیەنرێت و  دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان  دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group