شارەوانی سلێمانی دەستیكرد بە دروستكردنی هێڵی ئاگربڕ

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سروشت و رێگریگرتن لە روداوە نەخوازراوەكانی ئاگركەوتنەوە لە وەرزی هاویندا، تیمە پەیوەندیدارەكانی لە پاركی هەواری شار دەستیان كرد بە دروستكردنی هێڵی (ئاگربڕ) لە سنوری پاركەكە.
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رونیكردوەتەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوبەرایەتیاندایە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سوتانی گژوگیای وشك و پاراستنی روبەرە سەوزاییەكان، داواش لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەن هاوكاریانبن لە پاراستنی ئەم ناوچە گەشتیارییەو پابەندی رێنماییەكان بن، تاوەكو پێكەوە ژینگەیەكی سەلامەت و پارێزراویان هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group