گۆڕانكاری لە رەوشی كەشوهەوا رودەدات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێمیش ئاشكرایدەكات لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری باران و هەورە بروسكە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری گەواڵە باران و هەورە بروسكە لە ناوچە جیاجیاكان هەیە.
باسی لەوەشكرد، پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
كەشناسی هەرێم باسی لەوەشكرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری كەمێك باران لە دوای نیوەڕۆدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group