یەكێتیی خانەنشینان: گرفتی نۆرەگرتن بۆ موچە چارەسەر بوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێشتر خانەنشینان لە بانكەكاندا موچەیان وەردەگرت و بەهۆی نۆرەی درێژەوە توشی گرفتی زۆر دەبون، بەڵام ئێستا دوای ئەوەی موچەكانیان كرا بە ئەلكترۆنی و لەڕێگەی ئامێرەكانی (ATM)ەوە موچە وەردەگرن ئەو گرفتە چارەسەر بوە.
وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینان ئاماژەی بەوەشكردوە، هەندێك گرفتی خانەنشینان هێشتا ماون، وەك دواكەوتنی موچە كە پێویستە بكرێتە مانگانەو دڵنیایی هەبێت لە دابەشكردنی، بەشێكی زۆری كارەكان بەرەو پێش چون هەرچەندە هێشتا بەشێكی كەم ماون موچەكانیان ببێتە ئەلكترۆنی كە ئومێدەوارن ئەوانیش بە زویی چارەسەر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group