هەڤاڵ ئەبوبەكر داوا لە كونسوڵی ئێران دەكات هێرشەكانی سەر هەرێم رابگیرێن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، پێشوازیكردوە لە سەید محەمەدی میر حسەینی كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی و وەفدێكی هاوڕێی و گفتوگۆیانكردوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانی و كلتورییەكانی نێوانیان.
راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەیەكدا داوایكردوە كە هێرش و بۆردومانە سەربازییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی رابگیرێن و دۆخە نائاساییەكانی ماوەی جەنگ ئاسایی بكرێنەوە، هەرێمی كوردستانیش كە سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو كردوە نەكرێتە بەشێك لە جەمسەری شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group