نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سێرجیۆ ماتارێلا سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا كۆبونەوەو پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراقیان لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێكردوەو جەختیان كردوەتەوە لەسەر خواستی هاوبەش بۆ بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی كوردستان و عیراقی بۆ پشتیگریی بەردەوامی ئیتاڵیا دوپاتكردوەتەوە بەتایبەتی لەڕووی سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانەوە، هەروەها هاوكاریی سەربازیی ئیتاڵیای لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق بەرز نرخاندوە.
لای خۆشیەوە سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا جەختی لە پابەندیی وڵاتەكەی بۆ پشتگیری لەئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عیراق و هەرێمی كوردستان كردوەتەوەو ستایشی هەرێمی كوردستانی كردوە كە پارێزەرو لانكەی پێكەوەژیان و پێكهاتە جیاوازەكانن لە ناوچەكەدا.