حكومەتی هەرێم ڕۆژەكانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایار) تاكوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایار)، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، دەوام بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.
هەروەها، فەرمانگەی میدیاو زانیاری ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو (31ی ئایاری) وەك دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی دیاریكرد.