سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارای هەرێم: تا ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەگەیشتوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارای هەرێم بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئەمرۆ لە بەغدا رێكارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكردوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوەكو پارەكە نەگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارای هەرێم نازانرێت برەكەی چەندە و كەی دەتوانن پارەكە رابكێشن.
ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارای ئەوەشی راگەیاند، وەزارەتی دارای هەرێم ئامادەكاری بۆ هاتنی مووچە كردوە و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە و وەرگرتنی لە بانك راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگێنرێت.