عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دوێنێ شاندی ئیمرالیی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی گرتوخانەی دوورگەی ئیمرالییان كرد و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە. دواتر شاندەكە لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ناوەڕۆكی هەڵسەنگاندن و پەیامەكانی ئۆجەلانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا ئاشكرایكردوە، كۆمەڵگەی توركیا لە هەموو بوارەكانی وەك سیاسەت، ئابووری و یاسادا تووشی چەقبەستوویی بووە، هەر بۆیەش ئەوان پێداگری لەسەر خێراكردنی پرۆسەی چاوپێكەوتنەكان دەكەن.
ئۆجەلان هۆشدارییشیدا دا لە گۆڕانكارییە خێراكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند، دۆخی ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت، ململانێی نێوان دەوڵەتانی وەك ئیسرائیل و ئێران توندتر دەبێت و گەشەسەندنی ناسیۆنالیزمی تەسك زیان بە هەمووان دەگەیەنێت. ئێمە دەمانەوێت ڕێگری لەم مەترسییانە بكەین، بۆیە كاتمان بۆ بەفیڕۆدان نییە.
جەختی لەوەش كردەوە،  تەوەری سەرەكی بۆ سەركەوتنی ئەم هەوڵانە، دەركردنی یاسای پێویستە لە پەرلەمانەوە، چونكە بە گوتەی ئەو چوارچێوەی یاسایی دەتوانێت ببێتە بنەمایەكی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی دیموكراسی و گەرەنتییكردنی پرۆسەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group