نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراق كۆبونەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراق كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەكەدا دۆخی عیراقیان تاوتوێكردوە جەختیان لەسەر گرنگی پشتگریكردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا كردەوە.
راشگەیەنراوە لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی لێكەوتەكانی بارودۆخی گشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێكردوەو هەردوولا هاوڕا بون لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group