نەوا-
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی چالاكییەكی هەواڵگریی و بەدواداچووی هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی ئێران، درۆنێكی جۆری MQ-9 دەستنیشانكراوەو خستویانەتە خوارەوە.
لە راگەیەنراوێكی سوپای پاسداراندا هاتوە، دەستڕێژیان لە درۆنێكی جۆری RQ-4 و فڕۆكەیەكی جەنگی F-35 كردوەو ناچار كراون ناوچەكە جێبهێڵن، وپای پاسداران لەگەڵ هۆشداریدان لە هەر پێشێلكارییەكی ئاگربەست لەلایەن سوپای ئەمریكاوەو مافی وەڵامدانەوە بەڕەوا دەزانێت.