لەبارەی قوربانیكردنەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی سلێمانی

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژندا لیژنەكانمان لە ئەركدان و چاودێری چۆنێتی قوربانیكردن دەكەن، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەوانەی كارێكی خێر دەكەن، رێگە نەدەن لە شوێنی خراپ و نا تەندروستدا ئاژەڵەكانیان بۆ سەرببڕدرێت.
وتوشیەتی، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەردەوام لە ئەركداین و هەر ئاژەڵفرۆشێك یان قەسابێك لە دەرەوەی قەسابخانەی رێگەپێدراو ئاژەڵ سەرببڕێت رێكاری یاسایی لەگەڵ دەگرینەبەرو رێگە نادەین گۆشت و ئاژەڵی ناتەندروست بچێتە ماڵەكانەوە چونكە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی هاولاتیان دروست دەكات.
پێشتریش قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبو رێكاری پێویستمان بۆ قوربانیكرن گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵانەی لە جەژندا دەكرێن بە قوربانی، دەبێت تەنها لە سەربڕخانەی مۆدێرنی قەرەگۆل سەرببڕدرێن و لیژنەو پزیشكی ڤێتێرنەری سەرپەرشتی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group