نەوا-
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەیەكی تایبەتمان سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی كردوەو رێكاری پێویستمان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵانەی لە جەژندا دەكرێن بە قوربانی و دەبێت تەنها لە سەربڕخانەی مۆدێرنی قەرەگۆل سەرببڕدرێن و لیژنەو پزیشكی ڤێتێرنەری سەرپەرشتی بكات.
وتیشی: رێگە نادەین لە شوێنی ناتەندروست و نەشیاودا ئاژەڵ سەرببڕدرێت، هەركەسێكیش ئەو كارە بكات رێكاری یاسایی توندی لەگەڵ دەگرینەبەر.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی چاودێری ئەو چێشتخانەو میوانخانانەی پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی جەژندا گەشتیاران رویان تێبكەن لیژنەی تایبەت سەردانی ئەو شوێنانەی كردوەو رێنمایی پێویستی پێ داون، هەر شوێنێكیش پابەندی رێنماییەكان نەبێت سزا دەدرێت.