پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامە، نەوا دەپرسێت: ئەو خۆپیشاندانانەی هاووڵاتیان لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ بەشداربوانی بەرنامەی "پرسی نەوا" لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا باسیان لەوە دەكرد: ئەو خۆپیشاندانانە ناڕەزایی پەنگخواردووی چەندین ساڵەی خەڵكی وڵاتەكەیە، ئێستا گرانبوونی بەنزین، بەنزینی كرد بەسەر ئاگری كێشەكاندا و تەقییەوە، ئەگەرنا كێشەی خەڵك زۆر لە بەنزین قوڵتر و بەرفراوانترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group