به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان باس له نادروستى هاتوچۆى به‌ته‌نهاى ئافره‌تان ده‌كات له‌نێو تاكسیدا، نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌و جۆره فه‌توایانه تا چه‌ند له‌گه‌لأ واقیعى ئێستاى كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گونجێت هه‌ندێ له‌به‌شداربووانى به‌رنامه ئه‌و كاره‌یان به باش و جوان وه‌سف كرد خۆپارێزى بكرێت پێش كه‌وتنه ناو كێشه‌وه، هه‌ندێ له‌به‌شداربووانى تریش پێیانوابو: نه‌خێر به‌ڵكو چه‌ندین كارى تر‌ى پێویست هه‌یه، ده‌ستى بۆ نه‌براوه ده‌بوایه ئه‌وانه پێش ئه‌و فه‌توایه قه‌ده‌غه بكرانایه وه‌كو ئه‌وه‌ى له چه‌ند شوێنێكدا ده‌گوزه‌رێت، هه‌ندێكیش پێیانوابو: ده‌بێت ئه‌و فه‌توایه ره‌تبكرێته‌وه.