له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌هه‌لێكم بۆ ره‌خسا بۆ كاركردن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه تاوه‌كو ئێستاش ناتوانین كه‌سانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ قبوڵبكه‌ین و بڕوامان به میدیا و میدیاكاری ئازاد نیه . ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌م ، مه‌رجه له‌لایه‌ن هێرش بكه‌مه سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه به‌دڵی ئه‌وان نین ، یان به‌شان و باڵی ئه‌وكه‌سانه‌دا هه‌ڵبده‌م كه له‌خۆیانه‌وه نزیكن . باشه ئه‌م سیاسه‌تی به هه‌ڵگژداچونه تاوه‌كو كه‌ی ؟ تاوه‌كو كه‌ی حزبه‌كان سوكایه‌تی به‌یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری تاوانبار بكه‌ن و كۆمه‌ڵه كه‌سانێكیش له‌م نێوه‌نده‌دا ناشرین بكه‌ن . بۆچی ئه‌گه‌ر من حزبێكم خۆش بوێت ئه‌بێت ئیتر بكه‌ومه به‌ر قین و رقی حزبه‌كانی تر ، ئه‌ی بۆچی ئه‌گه‌ر من له‌حزبێك بم ده‌بێت بكه‌ومه دژایه‌تی حزبێكی دیكه ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبیش نه‌بم و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بم ، بۆچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانم خۆشبوێت تاوانباربكرێم و بكه‌ومه به‌ر لێشاوی هه‌ڵوێست و قسه‌ی ناشرین . خۆناشكرێت حزب و حزبایه‌تی نه‌مێنێت ، به‌ڵام به‌مجۆره‌ش نا كه سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی نامۆبێت و سوكایه‌تیكردن و ناشرینكردنی یه‌كتری كارێكی ئاسایی و یاسایی بێت ! هیچ نه‌بێت باخوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌نتیقی بۆ روداوه‌كان بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شمانتوانی باپه‌نا بۆ هێرشبردنه سه‌ر یه‌كتری نه‌به‌ین ، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری ده‌ینوێنین ، هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌یه ، جا ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان دوژمنی یه‌كبین چ پێویستمان به بێگانه‌یه ! ئا ئه‌مه‌یه كردار و هه‌ڵسوكه‌وتمان كه‌س نه‌ڵێت كورد بۆ بێلانه‌یه ! سه‌ده‌ی بیستویه‌كه و كه‌چی ئێمه هه‌ر له‌سه‌رده‌می شه‌ڕه په‌ڕۆكاندا ده‌ژین ، كه‌چی ئێمه هه‌ر له‌سه‌رده‌می بتپه‌رستیدا ده‌ژین ، مه‌رج نیه ئه‌و حزبه‌ی تۆ هه‌ڵبژاردوه یان من ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه هیچ هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كیان نه‌بێت . ئه‌ی ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندكار بۆچی ده‌بێت ئه‌م رۆڵه خراپه بگێڕین ؟ بۆچی به‌شداربین له‌م شاڵاوی یه‌كتر ناشرینكرنه‌دا ، دواجار ئه‌وان ده‌ستله‌ملی یه‌كتر ده‌كه‌ن و هه‌ر من و تۆ به‌ناشرینی ده‌مێنینه‌وه ! ئه‌وان شه‌ڕی خۆیان به‌ئێمه ده‌كه‌ن و خۆیشیان م‌و به‌به‌ینیانه‌وه ناچێت ! ئه‌وان ته‌نها هه‌وڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ده‌ن ، من و تۆش به‌شه‌ڕ و به‌كوشت ده‌ده‌ن ! باشه بۆچی وا له‌یه‌كێكی من و تۆی رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندكار بكرێت ، نه‌توانین بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بپارێزین ؟ بۆچی كه‌من بۆ حزبێك یان لایه‌نێك كارم كرد بۆم نه‌بێت ره‌تی بكه‌مه‌وه راپۆرتێك بخۆێنمه‌وه یان بینوسم دژ به حزبێكی تر یان لایه‌نێكی تر؟ ئایه ئه‌مه سه‌رپێچی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی نین ؟ نازانم رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك كار ده‌كه‌ن ، بوچی رۆژ به‌ڕۆژ روبه‌ری ئازادی و دیموكراسی و میدیای ئازاد به‌رته‌سكده‌بێته‌وه و گیانی رق و كینه و ناته‌بایی به‌رفراوانتر ؟ به‌ڵام دواجار لۆمه‌ی ئێمه‌ی سوته‌مه‌نی مه‌كه‌ن ، ئه‌وه گه‌وره‌كانمانن كه گه‌مه به ئێمه ده‌كه‌ن ، یان وایان له ئێمه كردوه بكه‌وینه ئه‌م گه‌مه‌یه‌وه!