كه وانه و ده‌رسی ئه‌خلاق و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی ته‌واو بوو، ئاوڕێكیش له ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه بده‌نه‌وه:ئه‌و گه‌نجه په‌ناخوازه له‌سه‌ر چی خۆی سوتاند! جه‌سته هێنده ئازیزه دڕكێكی بچوكی پێدا ده‌چێت مرۆڤ هاواری لێهه‌ڵده‌ستێت، ده‌ست به حاڵ به‌ر تاوه یان زۆپایه‌ك بكه‌وێت قریشكه‌ت ده‌گاته ئاسمان! جا بۆیه مه‌گه‌ر رۆحێك هێنده هه‌ڵقرچابێت، كه‌سایه‌تیه‌ك به راده‌یه‌ك ورد و خاش و هه‌لاهه‌لا كرابێت، هێنده ئازاردرابێت كه ئازاری جه‌سته ون بكات و له چركه‌یه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی له ناخی دایه و كه‌س نایبینێت و په‌ی پێنابرێت بیخاته به‌ر چاو، ئه‌و ئاگره‌ی ده‌مێكه رۆح و ناخی ده‌سوتێنێت، ئه‌مجاره به‌جه‌سته‌ی خۆی وێنای بكات، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ هه‌ر كڵپه‌یه‌كی هه‌ست و نه‌ست و وێژدانی به‌ستووی هه‌ندێكانی پێ بجوڵێنێت. په‌ناخوازێك (كه ته‌نانه‌ت به په‌نابه‌ریش دانانرێت) چه‌ند داواكاری هه‌یه، هێنده ئاڵۆز نییه، یه‌كه‌م وه‌ك مرۆڤێكی به ناچاری له زێدی خۆی هه‌ڵته‌كێنراو لانیكه‌می مافه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكی هه‌بێت، ئه‌مه نه‌ك رووینه‌داوه دیار چوار ساڵه ده‌ستی به‌ده‌ستی پێده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی هه‌زارانی تر هه‌ر جوابیشی ناده‌نه‌وه له ی‌و ئێن ئێچ سی ئاڕ! داواكاریه‌كانی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رانتان (كه پێیان ده‌ڵێن په‌ناخواز) پێ له خۆناگیرێت له چوارچێوه‌ی دوباره نیشته‌جێكردنه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی سێهه‌میان بكه‌ن! ئه‌وه‌شتان پێناكرێت گوشار بهێننه سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا به‌یاسا كێشه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات و چیتر به پاساوی نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك بێ ماف و ناسنامه ژیانیان نه‌فه‌وتێت! ئه‌وه‌شتان هه‌ر پێناكرێت، لانیكه‌می ژیانیان بۆ دابین بكه‌ن! ژیانی په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێم ژیان له ناوچه‌ی كوێردایه نه كه‌س هه‌ستی پێده‌كات، نه‌ده‌بینرێت، ژیانێكی هه‌ڵواسراو، به بێ ماف و ناسنامه و به بێ داهاتوو! ته‌ژی له دڵه‌راوكێ و ناسه‌قامگیر، نه كۆمه‌ڵگا وه‌ك خۆت وه‌رده‌گرێت نه هیچ هیوایه‌ك هه‌یه كه له‌و دۆخه رزگار بێت، زۆر ئازاری تری رۆژانه كه رۆحت ده‌سوێ و ده‌هاڕێت و له‌و ناوچه كوێره‌دا خۆت نه‌بیت كه‌س ناتبینێت! هیوایه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانه، كه ئه‌ویش بۆته تراویلكه. جا بۆیه كه وانه‌كانی ئه‌خلاق بۆ میدیاكاران ته‌واو بوو ئاوڕێك له‌و ناوچه كوێره بده‌نه‌وه، كه ئێستا به كڵپه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سێك تۆزێك روناكی به‌ركه‌وتووه!.