=له كاتێكدا كه گشت حزب و لایه‌ن و كوتله و هاوپه‌یمانه سیاسیه‌كانی عیراق و هه‌رێم سه‌رقاڵی شه‌ڕه كورسین، سوپای بێگانه فڕكان فڕكانیه‌تی له سه‌رزه‌مینه‌كه‌ماندا، ئه‌وان به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ یاسا و رێسایه‌ك ،به بێ گوێدانه بۆنه و مانگه ئاینیه پیرۆزه‌كان و به بێ دانانی هیچ به‌هایه‌ك بۆ هاوسێیه‌تی هه‌میشه رق و كینه‌ی ناخه ره‌شه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كانماندا خاڵی ئه‌كه‌ن، بێ ده‌نگی حوكمڕانانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كه هه‌ر به‌ناو وڵات و ده‌وڵه‌ته كارێكی وای كردوه كه ته‌نانه‌ت به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانیشه‌وه له كاتی به‌ربانگدا جورئه‌تی ئه‌وه به‌خۆیان بده‌ن كه بمانده‌نه به‌ر تۆپ و له‌جه‌ژندا بوردمانمان بكه‌ن و له كاتی شكست هێنانیان له هه‌ڵبژاردندا ژن و منداڵی بێتاوانی گه‌له‌كه‌مان شه‌هید بكه‌ن ..!! نازانم ئه‌و بێده‌نگی و ترس و سه‌رشۆرییه بۆ..!! تێ ناگه‌م ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه بۆ له پێناو به‌ده‌ستهێنانی كورسی له‌م وڵاته‌دا ئه‌كرێت كه نه ئه‌رز و نه ئاسمانی هی خۆی نیه..؟! و چۆن دانیشتن له‌سه‌ر كورسیه‌ك له سه‌رزه‌مینێكدا كه هیچ شكۆیه‌كی بۆ دانه‌نرابێت و نه‌پارێزرابێت ئه‌توانێت شكۆ ببخشێته كورسی و خاوه‌ن كورسیه‌كان.. !! بێ گومان ئه‌وپه‌ری گه‌وجیه هه‌ندێك وابزانن كه ئه‌ركی بوون به سه‌رۆك هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه وه‌ك گسكی كاره‌بایی خه‌ریكی هاتووچۆبن له‌سه‌ر كومباره سوره‌كان و هه‌ندێكی تریش وابزانن به فزه نه‌كردنیان به‌رامبه‌ر به سوڵتانه‌كان ئه‌توانن تا دنیا دنیایه پشكه‌كانیان له كۆمپانیاكاندا بپارێزن ..!! ئه‌گه‌ر چی من هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و كردار له كه‌سانێك ناكه‌م كه به درێژایی مێژو له ئه‌لف و بێی كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ری تێنه‌گه‌یشتبن و هه‌رگیزا و هه‌رگیز ئومێدم به‌وانه نییه كه حورمه‌تیان له موزایه‌ده‌یه‌كی كراوه‌دا به كورسیه‌ك گۆڕیبێته‌وه و به ته‌مای هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیش نیم له‌وانه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت له‌به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌شیان ئه‌ترسن به‌ڵام دیاره خه‌ڵكی نیگه‌رانن له‌و بێده‌نگیه‌یان..!! له كاتی به‌شداری كردنمدا له پرسه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نده خه‌ڵكی داوای هه‌ڵوێستیان له‌و به ناو سه‌ركردانه ئه‌كرد ، له راستیدا دڵم نه‌هات پێیان بڵێم كه ئه‌وانه‌ی ئێوه داوای هه‌ڵوێستیان لێ ئه‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا گرێبه‌ستی چاوپۆشیكردنیان له قڕ كردنتان واژۆ كردوه و به‌ڵێنی سه‌رشۆڕیان داوه‌ته بكوژی ئازیزانتان و پاكانه بۆ ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌مان دێننه‌وه..!!