نەوا-
سوپای بەحرەین بڵاویكردەوە، سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانی رێگرییان لە ژمارەیەكی زۆر هێرش كردوە كە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون.
فەرماندەیی گشتیی سوپای بەحرەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، ئێران بەردەوامە لەسەر هەڵوێستی شەڕانگێزی كە لە بەحرەین مەدەنییەكان دەكاتە ئامانج، سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی رێگرییان لەو موشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە كردوە كە لەئێرانەوە ئاڕاستە كرابون و تێكیانشكاندون، هەروەها هێزە چەكدارەكانیان بە هەمو هێزێكیانەوە لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی وڵات و ئامادەن بۆ بەرگرییكردن.