حكومەتی عیراق بۆ داماڵینی چەكی گروپە چەكدارەكان لەژێر فشاردایە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ماڵپەڕێكی ئەمریكی باسی لەوەكردوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كۆدەبێتەوەو پێدەچێت پرسی كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتوێژەكانیاندا بێت، هەروەها عیراق لەژێر فشاردایە بۆ داماڵینی چەك لە گروپێكی چەكداریی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران كە لەو وڵاتەدا چالاكی دەكەن و بەشێكیان هێرشیان كردوەتە سەر بنكەو دامەزراوە دیپلۆماسیەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە.
ئاماژەشیكردوە، حكومەتی عیراق بەفەرمی تا كۆتایی مانگی 9 مۆڵەتیداوە بە گروپە چەكدارەكان بۆ رادەستكردنی چەكەكانیان، بەڵام بەشێكیان رایانگەیاندوە كە بەنیازی ئەوە نین ئەو كارە بكەن، لە سەروبەندی سەردانەكەی زەیدیشدا بۆ واشنتۆن گروپی موقاوەمەی ئیسلامی عیراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو رادەستكردنی چەكەكانیان رەتكردەوە دەڵێن بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنان و هێرشەكانیان.
جێی ئاماژەیە، پێشتر  وتەبێژی كەتایبی حزبوڵڵا رایگەیاندبو چەكی ئەو گروپانە زۆر گەورەترن لەوەی حكومەتی عیراق بڕیاری لەسەر بدات، ئەم گروپانە لەڕوی دارایی و چەكەوە وابەستەی كۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group