وتەبێژی وەزارەتی نەوت: چەند كەشتییەكی نەوتهەڵگر بە گەروی هورمزدا تێپەڕیون

56 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوتی خاو و چەند كەشتییەكی نەوتهەڵگر دوای بەجێهێشتنی بەندەر بە گەروی هورمزدا تێپەڕیون، وەزارەت هیچ بەرپرسیارێتییەك لەسەر رێڕەوەكانیان یان وەرگرتنی رەزامەندییە پێویستەكان هەڵناگرێت.
وتیشی: وەزارەتی نەوت، نەوتی خاو لە بەندەری خۆیدا دەفرۆشێت، دواتر كڕیار خۆی بەرپرسیارێتیی گواستنەوەی بارەكەو مامەڵەكردن پێوەی دەگرێتە ئەستۆ، وەزارەتی نەوت لایەنی خاوەنداریی ئەو نەوتهەڵگرانە نییەو هیچ پەیوەندییەكی بە جوڵەیانەوە، لەهەمانكاتدا وەزارەت و كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) لە ڕێگەی سیستمەكانی بەدواداچونی جیهانییەوە چاودێریی جوڵەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group