داواكاریی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە رێچكەی یاسایی وەرگرت

21/11/2020

نەوا
لە پەرلەمانی عیراق، داواكاریی پێدانی راستەوخۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، رێچكەی یاسایی خۆی وەرگرت و 117 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر داواكارییەكە كردووە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عیراق ئاراستەی لیژنەی تایبەتمەندی كردووە بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كورد و پێكهاتەكانی دیكە ئامادەیبوون، د. رێبوار كەریم مەحمود پەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد لە پەرلەمانی عیراق باسی لە هەنگاوەكانی پرۆژەی داواكاریی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد راستەوخۆ لە بەغداوە، رایگەیاند، 117 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر داواكارییەكە كردووە، واژۆی 157 هەزار و 422 فەرمانبەری هەرێمی كوردستانیشیان كۆكردوەتەوە بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژەكە، كە 61.4%ی فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆكن و 38.6%یان فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجەن.
پەرلەمانتارە كوردەكە ئاشكراشیكرد، پرۆژەكە رێكاری یاسایی خۆی وەرگرتووە و داواكارییەكەیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە و ئەوانیش داویانە بە لیژنەی تایبەتمەند بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.
لێدوان - رێبوار كەریم - 11

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group