نەوا
ئیدین هازارد یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە دۆڕاندنەكەی شەوی شەممەیان بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس توشی پێكان هات و پێدەچێت زۆر قورسیش نەبێت.
لە خولەی 26ی تایمی یەكەمی یارییەكەدا، كە تیمەكەی بە گۆڵێك بەرانبەر بە دوو گۆڵ دۆڕا، هازارد بەهۆی پێكانەوە چوە دەرەوەی یاریگا.
لەبارەی پێكانەكەوە، رادیۆی "كادینا كۆپی" بڵاویكردوەتەوە، هازارد هەستی بە ئازاری ماسولكە كردوە لە رانی راستیدا.
هەروەها ئەمڕۆش پشكنینی زیاتری بۆ دەكرێت بۆئەوەی ئاستی كۆتایی پێكانەكەی بزانرێت.