نەوا-
ئیلا واوییە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە، فەرماندەیی باكوری سەربە سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی وشكانیان لە بەرزاییەكانی شەبعاو ناوچەی دۆڵی سەلوقی باشوری لوبنان دەستپێكردوە كە ئامانج لێی لەناوبردنی ژێرخانی حزبوڵڵا و هەڕەشەكانی سەر باكوری ئیسرائیلە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشكردوە، بەر لە دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی چڕی كردوەتە سەر ژێرخانەكانی حزبوڵڵا لە ناوچەكە، پاشان هێزەكانیان چونەتە ناو باكوری روباری لیتانی باشوری لوبنان.